1

بابه‌ت: پێغه‌مبه‌ر موحه‌مه‌د(درودى خواى له‌سه‌ربێت)

پێغه‌مبه‌ر موحه‌مه‌د(درودى خواى له‌سه‌ربێت)




پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ربێت) ناوى موحوممه‌دى كورِى عه‌بدوڵاى كورِى عبد المطلبى كورِى هاشمى كورِى عبدالمنافى كورِى قوسه‌ى كورِى كیلابى كورِى مورِرِه‌ى كورِى كه‌عبى كورِى لوئه‌ى كورِى فه‌هرى كورِى غلبى كورِى فه‌هرى كورِى مالیكى كورِى نضرى كورِى كینانه‌ى كورِى خوزه‌یمه‌ى كورِى مودریكه‌ى كورِى ئه‌لیاسى كورِى مضرى كورِى نزارى كورِى موعدى كورِى عه‌دنانه‌،شه‌جه‌ره‌ى ده‌گاته‌سه‌یدمان ئیبراهیم خه‌لیل سه‌ڵات و سه‌لامى خواى له‌سه‌ر هه‌ردووكیان،وه‌دایكیشى ئامینه‌ى كچى وه‌هبى كورِى عبدالمنافى كورِى زه‌هره‌ى كورِى قوسه‌ى كورِى كیلابه‌،له‌گه‌ڵ باوكى پێغه‌مبه‌ر(درودى خواى له‌سه‌ر)له‌قوسه‌ى كورِى كیلاب بیه‌ك ده‌گه‌ن.

پێغه‌مبه‌ر(درودى خواى له‌سه‌ر) له‌ساڵى فیله‌كه‌له‌شارى مه‌ككه‌له‌ماڵى ابى طالب له‌دایك بوه‌له‌به‌روارى رِۆژى دووشه‌ممه‌12ى ره‌بیعى یه‌كه‌م به‌رامبه‌ر 20 ى ئه‌پرِێلى 571 ى زایینى.

له‌ته‌مه‌نى 4 ساڵیدا رووداوى سنگ له‌تبوونى به‌سه‌رداهات.

له‌ته‌مه‌نى 25 ساڵدا هاوسه‌رگیرى كرد له‌گه‌ڵ خاتوو خه‌دیجه‌كه‌ته‌مه‌نى 40 ساڵ بوو.

ده‌ست پێكردنى وه‌حى له‌17 ره‌مه‌زاندا(ووتراوه‌له‌شه‌وى قه‌دردا)له‌كاتێكدا كه‌ته‌مه‌نى 40 ساڵى قه‌مه‌رى و 6 مانگ و 8 رِۆژ بوو كه‌ده‌كاته‌39 ساڵى خۆریى و 3 مانگ و 22 رِۆژ ،كه‌به‌رامبه‌ره‌له‌گه‌ڵ108610 ى زایینى.

له‌ته‌مه‌نى 43 ساڵیدا ده‌ست پێكردنى بانگه‌وازى ئاشكرا:له‌دواى دابه‌زینى ئایه‌تى(فاصدع بما تؤمر)

واته‌ئه‌وه‌ى كه‌فه‌رمانت پێده‌كرێت به‌ئاشكرا بیگه‌یه‌نه‌.

له‌ته‌مه‌نى 49 ساڵیدا رووداوى شه‌وره‌وى بڵندبونه‌وه‌(إسراْء ومیعراج)

له‌مانگى شه‌والى ته‌مه‌نى 50 ساڵیدا عائیشه‌ى كچى ئه‌بوبه‌كرى صدیقى هێنا،له‌هه‌مان مانگى ساڵى یه‌كه‌مى كۆچیدا گواستیه‌وه‌.

له‌ته‌مه‌نى 53 ساڵیدا و ساڵى یه‌كه‌مى كۆچى بنیاتنانى مزگه‌وتى پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ربێت )له‌مه‌دینه‌ى منه‌وه‌ره‌.

له‌ته‌مه‌نى 54 ساڵیدا غه‌زاى به‌درى گه‌وره‌له‌17 رِه‌مه‌زان،به‌رامبه‌ر 15 مارسى ساڵى 624 ى زایینى و وه‌دابه‌زینى سورِه‌تى (الانفال)،وه‌له‌هه‌مان ساڵدا روقیه‌ى كچى وه‌فاتى كردله‌ته‌مه‌نى 21 ساڵیدا كه‌هاوسه‌رى عوسمانى كورِى عه‌ففان بوو(خوا لێى رِازى بێت).

له‌ته‌مه‌نى 54 ساڵیدا پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ربێت ) حه‌فێه‌ى كچى عومه‌رى(خوا لێى رِازى بێت) هێنا ،كه‌ته‌مه‌نى 19 ساڵ بوو.

عوسمان(ره‌زاى خواى له‌سه‌ربێت)ئوم كه‌لسومى كچى پێغه‌مبه‌رى(درودى خواى له‌سه‌ربێت ) خواست.

له‌ته‌مه‌نى 56 ساڵیدا (زینب)ى كچى (جحش)ى خواست له‌ته‌مه‌نى 36 ساڵیدا ،به‌فه‌رمانێكى خودایى و به‌ده‌قى قورئان به‌بێ شایه‌ت و سه‌رپه‌رشتیار.

له‌ته‌مه‌نى 59 ساڵیدا پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ربێت ) هه‌ریه‌كه‌له‌(سه‌فیه‌و رمله‌و میمونه‌) ى خواست،خوا لێیان رِازى بێت.

له‌ته‌مه‌نى 60 ساڵیدا زه‌ینه‌به‌ى كچى پێغه‌مبه‌ر(درودى خواى له‌سه‌ربێت)كۆچى دوایى كرد،وه‌له‌هه‌مان ساڵدا كور]كیان بوو به‌ناوى ئیبراهیم.

له‌ته‌مه‌نى 61 ساڵیدا پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ربێت ) مزگه‌وتى چرارى رِووخاند،وه‌له‌هه‌مان ساڵدا ئبیراهیمى كورِى كۆچى دوایى كرد كه‌ته‌مه‌نى 16 مانگ بوو.

له‌ته‌مه‌نى 62 ساڵیدا پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ربێت ) حه‌جى ماڵئاوایى كرد و تیایدا وتارى بۆ زیاتر له‌100 هه‌زار هاوه‌ڵدا.

له‌ته‌مه‌نى 63 ساڵیدا وه‌فاتى پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ربێت ) له‌مانگى رِه‌بیعى یه‌كه‌م ساڵى 11 كۆچیدا،له‌كاتێكدا ته‌مه‌نى 63 ساڵى ته‌واو بوو،عه‌لى و عه‌باس شۆردیان له‌سێ به‌رگدا كفنیان پۆشى،تاكه‌تاكه‌موسڵمانان نوێژیان له‌سه‌ر كرد له‌خانۆچكه‌كه‌ى عائیشه‌ئه‌سپه‌رده‌كرا.


وه‌صفى پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ربێت )

عه‌لى كورِى ئه‌یى تالیب (رِه‌زاى خواى له‌سه‌ربێت)هه‌رجارێك باسى پێغه‌مبه‌رى خواى (درودى خواى له‌سه‌ربێت ) كردبایه‌،ده‌یفه‌رموو : باڵاى زۆر به‌رز نه‌بوو،كورته‌باڵایه‌كى گرگن بوو،دیار بوو له‌ناو خه‌ڵكیدا،قژى لولو ئاڵۆسكاو نه‌بوو،هه‌روه‌ها خاویش نه‌بوو،پیاوێكى باڵا رِێك بوو،قه‌ڵه‌وێكى گۆشتن نه‌بوو،ده‌م و چاوى خرِ هه‌ڵكه‌وتبوو،سپیلكه‌و چاورِه‌ش بوو،برژانگى پرِ بوو،شان و نێو شانى رِێك بوو،په‌نجه‌كانى ده‌ست و قاچى قه‌ڵه‌و و خرِ بوون،كه‌ده‌رِۆیشت وات ده‌زانى ئاوى ناو رِێژگه‌یه‌كى لێژه‌،كه‌لاى ده‌كرده‌وه‌هه‌موو جه‌سته‌ى پیرۆزى وه‌رده‌گێرِا،مۆرى پێغه‌مبه‌رایه‌تى له‌ناو شانیدا بوو،له‌هه‌موو كه‌س سنگ فراوانترو رِاستكۆتر بوو،وه‌له‌هه‌موو كه‌س نه‌رم و نیانتر بوو،له‌هه‌موو كه‌س خۆشخوانتر بوو،كه‌سێك یه‌كه‌م جار بیبینیایه‌سامى لێده‌نیشت،كه‌مامه‌ڵه‌شى له‌گه‌ڵ ده‌كرد خێرا خۆشى ده‌ویست،عه‌لى ده‌ڵێت : هه‌رگیز له‌پێش و پاش ئه‌و ،كه‌سم وه‌ك گه‌وره‌یى ئه‌و نه‌دیوه‌.


بێگومان ئه‌وه‌كورته‌یه‌كه‌له‌ژیانى پێشه‌واى مرۆڤایه‌تى پێغه‌مبه‌رى ئازیز (درودى خواى له‌سه‌ربێت )،وه‌زۆریش به‌كورتى ئاماژه‌به‌روداوه‌كانى ژیانى كراوه‌،ئه‌گه‌رنا به‌دڵنیایه‌وه‌به‌ده‌یان كتێبش ناتوانرێت وه‌سف و سه‌رگوزشته‌ى ئه‌م پێشه‌وایه‌بنوسرێت و باس بكرێت.


kurdiu.org

DEWALI's ماڵپه‌ڕ

بڵاوکردنەوە

2

وه‌ڵام: پێغه‌مبه‌ر موحه‌مه‌د(درودى خواى له‌سه‌ربێت)

ده‌ست خۆش بێت ئه‌زیزم 
بۆ دانان ئه‌و زانیاریانه‌
له‌ سه‌ر پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)
هیوادارم سه‌ركه‌وتووبیت .

http://webchinupload.com/files/3947_1.gif

ShaQlawA90's ماڵپه‌ڕ

بڵاوکردنەوە

3

وه‌ڵام: پێغه‌مبه‌ر موحه‌مه‌د(درودى خواى له‌سه‌ربێت)

دةستةكانت خؤش،
درود و سةلام لة بيشةواى مرؤفايةتى محمد(درودى خواى لةسةر بى)
هةر سةركةوت و بةردةوام بيت..

زؤر مةكرى بؤ ئةو كةسةى زؤر خؤشت دةوى
بة دلؤبة دلؤبةى كريانت دةروا و ليت دوور دةكةوى

بڵاوکردنەوە

4

وه‌ڵام: پێغه‌مبه‌ر موحه‌مه‌د(درودى خواى له‌سه‌ربێت)

ده‌ست خۆش بێت گیان بۆ دانان ئه‌و زانیاریانه‌له‌ سه‌ر پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ)
سه‌ركه‌وتووبیت

تۆ ڪہ نازانی مۆسیقا بژه‌نی
بۆچی یاری به‌ ڪه‌مانی دڵم ئه‌ڪه‌ی
شانۆی هه‌ستم مه‌شێوێنہ
گه‌ر نازانی سه‌ما بڪه‌ی

بڵاوکردنەوە

5

وه‌ڵام: پێغه‌مبه‌ر موحه‌مه‌د(درودى خواى له‌سه‌ربێت)

زۆر سوپاس هاورێیان
ده ستی ئێوه خۆش
هه ربژین

DEWALI's ماڵپه‌ڕ

بڵاوکردنەوە

6

وه‌ڵام: پێغه‌مبه‌ر موحه‌مه‌د(درودى خواى له‌سه‌ربێت)

ده‌ ست خۆشبێت کاکه‌ دیواڵ گیان

بۆ دانانی کورته‌ ژیانێک له‌سه‌ر

پێغه‌مبه‌رمان (د.خ)

شادبیت

هێنده‌ ناهێنێ دونیا خه‌م بخۆی ... ئامانه‌تی هاتووی ده‌بێ زوو بڕۆی


ماڵپەڕی گوڵچین //www.GullCHiN.com

هونه‌ر's ماڵپه‌ڕ

بڵاوکردنەوە

7

وه‌ڵام: پێغه‌مبه‌ر موحه‌مه‌د(درودى خواى له‌سه‌ربێت)

ده‌ست خۆش بۆ ئه‌و زانیارییه‌
به‌سودانه‌ی که‌ پیت به‌خشین
هیوادارم سه‌رکه‌وتوبیت
له‌ کاره‌جوانه‌کابتا هیوام وایه‌
به‌رده‌وام بیت

http://www.webchinupload.com/files/hearts060_1.gif

بڵاوکردنەوە

8

وه‌ڵام: پێغه‌مبه‌ر موحه‌مه‌د(درودى خواى له‌سه‌ربێت)

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ دیوالی گیان بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته‌ له‌سه‌ر ژیانی پێغه‌مبه‌ر محمد (د.خ) خودای گه‌وره‌ پاداشتت بداته‌وه‌ ئینشاڵا

http://kurdup.com/up/uploads/picture/06cb0886e5.gif


http://kurdup.com/up/uploads/picture/bc05ec59b5.jpg


http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2750622&c=8252179

N . N . M . G's ماڵپه‌ڕ

بڵاوکردنەوە

9

وه‌ڵام: پێغه‌مبه‌ر موحه‌مه‌د(درودى خواى له‌سه‌ربێت)

زۆر سوپاس هاورێیان

DEWALI's ماڵپه‌ڕ

بڵاوکردنەوە

10

وه‌ڵام: پێغه‌مبه‌ر موحه‌مه‌د(درودى خواى له‌سه‌ربێت)

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ دیوالی گیان..
بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته‌ له‌سه‌ر ژیانی پێغه‌مبه‌ر ى خوا (صلى الله عليه وسلم) خودای گه‌وره‌ پاداشتى خيرت بداته‌وه‌ ...ان شاء الله... :|

ته‌مه‌ن هێنده كه‌مه به‌شى ئه‌وه ناكات به‌شتى بێ كه‌ڵكه‌وه ته‌واوى بكه‌يت.
باشتر وايه بگه‌ڕێى بەدواى ئەو كارانەى كه كەمترين كات و زۆر ترين بەرهەميان هەيه.

بڵاوکردنەوە

11

وه‌ڵام: پێغه‌مبه‌ر موحه‌مه‌د(درودى خواى له‌سه‌ربێت)

ده‌ست خۆش بێت ئه‌زیزم
هه‌ربژیت

(كەسێك كە لە بەرامبەر هاوڕێكانى خراپە بكات ....... لە بەرامبەر دوژمن هيچى پێ ناكرێت)
شــكـســبپيـر

ahmed_dlzar's ماڵپه‌ڕ

بڵاوکردنەوە

12

وه‌ڵام: پێغه‌مبه‌ر موحه‌مه‌د(درودى خواى له‌سه‌ربێت)

هاورئ كيان دةستةكانت خؤشبئ بؤ ئةم كورتة باسةت لةسةر بيشةواى مرؤفايةتى و كةورةى جيهانيان (موحةمةد د.خ) هةربزيت و خواتةمةن دريزت بكا

http://kurdup.com/up/uploads/picture/2e88629c92.gif
              ســـــــــــــــيلاوى ســــــــــــيا

selawe seya's ماڵپه‌ڕ

بڵاوکردنەوە

13

وه‌ڵام: پێغه‌مبه‌ر موحه‌مه‌د(درودى خواى له‌سه‌ربێت)

زۆر سوپاس هاورێیان
ده ستی ئێوه خۆش بێت
هه ربژین

DEWALI's ماڵپه‌ڕ

بڵاوکردنەوە

14

وه‌ڵام: پێغه‌مبه‌ر موحه‌مه‌د(درودى خواى له‌سه‌ربێت)

بة راستى زانيارييةكى زوركرنكة دةست خوش سةركةوتووبيت

مايكل جاكسون 8-)

بڵاوکردنەوە

15

وه‌ڵام: پێغه‌مبه‌ر موحه‌مه‌د(درودى خواى له‌سه‌ربێت)

ده‌ ست خۆشبێت کاکه‌ دیواڵ

بڵاوکردنەوە

16

وه‌ڵام: پێغه‌مبه‌ر موحه‌مه‌د(درودى خواى له‌سه‌ربێت)

زۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر ده‌ست خۆشیت لێده‌که‌م

هه‌‌زاران هه‌زار درود بۆ ئه‌و سه‌روه‌ره‌ *IN LOVE*

نه‌زان نه‌زانێ که‌چه‌ند نه‌زانه‌  به‌ختیش ڕوی تێکا ماڵی وێرانه‌

بڵاوکردنەوە

17

وه‌ڵام: پێغه‌مبه‌ر موحه‌مه‌د(درودى خواى له‌سه‌ربێت)

ده‌سته‌كانت خۆش بێت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ زۆر جوان و به‌سوود بوو ئه‌زیزم هیوادارم

هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتووبی.

http://www.love-m.com/vb/images/icons/subforum9_old.gifhttp://www.love-m.com/vb/images/icons/subforum9_old.gif

بڵاوکردنەوە

18

وه‌ڵام: پێغه‌مبه‌ر موحه‌مه‌د(درودى خواى له‌سه‌ربێت)

ده‌ ست خۆشبێت کاکه‌ دیواڵ گیان

بۆ دانانی کورته‌ ژیانێک له‌سه‌ر

پێغه‌مبه‌رمان (د.خ)

شادبیت

mustafa1990's ماڵپه‌ڕ

بڵاوکردنەوە

19

وه‌ڵام: پێغه‌مبه‌ر موحه‌مه‌د(درودى خواى له‌سه‌ربێت)

ئةوكاتةى تولةدايك بوى خةلكى بيدةكةنى و تؤ دةكرياى
تؤش هةولبدة بةشيوة يةك بزيت...........
كةمرديت خةلكي بكري و تؤ بيبكةنى.

بڵاوکردنەوە