بابه‌ت: جوانكاریی به‌پێی بورجه‌كان!

له‌م رۆژانه‌دا، پرسیارێك له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌وروپاو رۆژههلاتیدا ده‌رباره‌ی ئه‌ستێره‌ناسیی زۆر بلاوه، نه‌ك به‌مه‌به‌ستی خوێندنه‌وه‌ی ده‌ست و زانینی به‌خت و ده‌ستكه‌وتنی پاره‌و باش بوونی په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستی، به‌ڵكو بۆ گه‌ڕان به‌دوای گونجاوترین رۆژدا بۆ كه‌سه‌كان تا تیایدا چاره‌سه‌ری جوانكاریی ئه‌نجام بده‌ن.
شاره‌زایه‌كی بواری جوانكاریی كه خاوه‌نی بڕوانامه‌ی رهسمییهو مۆڵه‌تی كاركردنی له‌نوێترین ئارایشتگای جوانكارییدا هه‌یه لهزاگریبی پایته‌ختی كرواتیا، رایگه‌یاندووه ئه‌وان به‌پێی بورجی مشته‌رییه‌كانیان كاری جوانكارییان بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن. له‌م ئارایشتگهیهدا تۆپی سیحریی نییه‌و دوعای تێدا ناكرێت، به‌لام به‌پێی بنه‌مای بورجه‌كان كار ده‌كه‌ن و پێشوازییه‌كی بێ وێنه‌ی لێ ده‌كرێت.
له‌م ئارایشتگهیهدا له‌سه‌ر بنه‌مای بورجی مشته‌رییه‌كان كه ئێستا هه‌ندێك ده‌ڵێن به‌هۆی گۆڕانكاریی له‌پێگه‌ی زه‌وی به‌نسبه‌ت خۆره‌وه ژماره‌یان بۆته 13 له‌بری 12، چاره‌سه‌ر بۆ مشته‌رییه‌كان ده‌كه‌ن، به‌لام له‌گه‌ڵ بورجهكانیشدا ره‌چاوی جۆری پێستیش ده‌كه‌ن، واتا هاوسه‌نگییه‌ك راده‌گرن له‌نێوان جه‌سته‌و رۆحی ئه‌و مشته‌ریانه‌ی كه به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی نهێنیی جوانییاندا ده‌گه‌ڕێن.

« كامه‌ران موكری »

ده سته كانت خؤشبئ بؤئه وزانيارييانه هه رسه ركه وتوبيت
ئه‌مه‌ش هه‌یه ؟