1

بابه‌ت: كه رده لول فيرى عشقى كردم وه نه وشه

:lol::lol::lol::lol:
به‌یان عوسمان كه‌ قوتابی به‌شی شانۆی په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كانی سلێمانییه‌ و له‌ زنجیره‌ درامای گه‌رده‌لول توانی به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌رنج راكێش و سه‌ركه‌وتو رۆڵی وه‌نه‌وشه‌ ببینێت، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ داوه‌تی ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان كه‌ناڵی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ستافی زنجیره‌ درامای گه‌رده‌لول  سه‌ردانی شاری هه‌ولێریان كرد و له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری هه‌ولێره‌وه‌ پێشوازییه‌كی گه‌رمیان لێكرا. له‌و سه‌ردانه‌دا وه‌نه‌وشه‌ له‌ وه‌لاَمی چه‌ند پرسیارێكدا بۆ جه‌ماوه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، كه‌ گه‌رده‌لول فێری كردووه‌، چۆن عه‌شق بكات و گوتی "زنجیره‌ درامای گه‌رده‌لول و كاراكته‌ری وه‌نه‌وشه‌ فێری كردم، چۆن خاك و نیشتیمانم خۆش بوێت و كوردپه‌روه‌ر بم. فێری سیاسه‌تی كردم، له‌ روی عاتفییه‌وه‌ فێری كردم، چۆن عه‌شق بكه‌م، عه‌شقێكی پاك و بێگه‌رد عه‌شقێكى راستگۆیانه‌. له‌ روی هونه‌ریشه‌وه‌ فێری كردم، له‌به‌رده‌م كامێرادا كاربكه‌م". ئه‌و له‌ باره‌ی خۆشه‌ویستی جه‌ماوه‌ر بۆ ئه‌و، كه‌ ئاخۆ خۆشه‌ویستی خه‌ڵك له‌به‌ر نواندنه‌كه‌ی بووه‌، یان جوانیه‌كه‌ی؟ له‌ وه‌ڵامدا گوتی "ئه‌وه‌ ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ جه‌ماوه‌ر، لای هه‌ندێك كه‌سی رۆشنبیر ئه‌وه‌ بۆ جوانی له‌ نواندن و به‌رجه‌سته‌كردنی رۆڵه‌كه‌ ده‌گێرِنه‌وه‌، ئه‌گه‌ر لای هه‌ندێكیش له‌به‌ر جوانی روخسارم بێت، ئه‌وه‌ شتێكی تره‌". وه‌نه‌وشه‌ له‌ باره‌ی ژیانی تایبه‌تی خۆیه‌وه‌ وتی، ئێستا ده‌ستگیراندارم، ئه‌وه‌شی راگه‌یاند "ئه‌گه‌رچی به‌شداری زۆركاری شانۆیم كردووه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ قوتابی به‌شی شانۆی په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كانی سلێمانییم، به‌لاَم وه‌كو دراما به‌شداربوونم له‌ گه‌رده‌لول یه‌كه‌مین كارمه‌ و ئاماده‌ش نیم به‌شداری كارێك بكه‌م، كه‌ له‌ كه‌سایه‌تی وه‌نه‌وشه‌ دابه‌زێنێت". هه‌روه‌ها به‌ پێویستیشی زانی، سوپاسی جه‌ماوه‌ری شاری هه‌ولێر بكات


--------------------------------------------------------------------------------
:P:P:P

ronaldo. 99's ماڵپه‌ڕ

بڵاوکردنەوە

2

وه‌ڵام: كه رده لول فيرى عشقى كردم وه نه وشه

ده‌ست خۆش گیانه‌که‌م
به‌ڵام کوا سه‌رچاوه‌!!!؟:(

گوڵــی جــــوان و بۆن خۆش ، بۆ دڵــــی تۆیه‌!
خه‌یاڵ و هه‌ستی بێ هۆش ، بۆ دووری تۆیه‌!
DaHaT SheMzini

Dahat's ماڵپه‌ڕ

بڵاوکردنەوە

3

وه‌ڵام: كه رده لول فيرى عشقى كردم وه نه وشه

من وه كو كوره كورديك  ده ليم هيج له ماناى عه شق ناكه م نازانم سودى جيه نازانم بؤجى زؤربه ى خه لك ميشكى بى وه خه ريك كردوه نازانم جؤن ئاشق ده بيت  نازانم كاتيك ئاشق ده بيت ج هه ستيكت ده بيت

بڵاوکردنەوە